پاککردنەوە و هەڵپاچینی درەختەکان لەلایەن کارمەندانی شارەوانی هەولێر.وێنە. ئەمدازەی پارکەکانی هەولێر
بۆ پاککردنەوە
هەڵمەتێکی بەرفراوان لە هەولێر دەستیپێکرد
964+
توانا نەقی
لەلایەن ئەندازەی پارەکەکانی هەولێرەوە هەڵمەتێکی بەرفراوان بۆ رێکخستنەوە و خاوێنکردنەوەی پارک و دوورگە ناوندییەکان و باخچەکان دەستیپێکرد.
بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بڵاویکردەوە، لە سـنووری سـەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە و بە لێدانی مەکینەی فریز و مەکینەی ملی گیابڕ و تەقلیمکردنی دارەکان و لەناوبردنی گیای بەهارە بەردەوام دەبن.
دەشڵێت، هەڵمەتەکە بەمەبەستی زیاتر گرنگیدانە بە رێژەی سەوزایی و بەرزکردنەوەی ئەو رێژەی کە ئێستا هەیە و پاراستنیانە.
به گوێرهی نوێترین داتا، رێژهی سهوزایی له ههولێر له 20% نزیكبووهتهوه.
پێشتریش سەروەر وەیسى، لێپرسراوى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیى ئەندازەى پارکەکانى هەولێر به 964ی راگهیاندبوو، له پلانیاندایە لە ساڵی 2024دا ئاستی بەرهەمهێنانی دار و گوڵ بۆ دوو هێندەی ساڵی 2023 بەرز دەکەنەوە.