رێگای بەدیل دیاریکراوە

سبەی تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت

964+

ژووری هەواڵ

هاتوچۆی دەربەندیخان شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە کە سبەی بۆ ماوەی چەند کاتژمێریک تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت و دەڵێت، دەبێت ئۆتۆمبێلی بچوک لە تونێلی خوارەوە هاتوچۆ بکات.

داخستنی تونێلەکە لە کاتژمێر 10:00ـی بەیانی دەستپێدەکات و تاوەکو 2:00ـی پاش نیوەڕۆ بە داخراوی دەمێنێتەوە.

سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، هۆکاری داخستنی تونێلەکە چاککردنەوەی ئاوەڕۆکەیەتی و هاتوچۆی دەربەندیخان دوو رێگای بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلی بچووک جیاکردووەتەوە.

“لەکاتی داخستنی تونێلەکە ئۆتۆمبێلی بچوک لە تونێلی خوارەوە هاتوچۆ دەکات، واتا بەسەر بەنداوەکەدا تێدەپەڕن و دەچنەوە ئەو دیو تونێل. ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریش ئەم چەند کاتژمێرە هەر لەزاڵگەی بانی خێڵان رادەگیرێن و رێگەیان پێنادرێ تێپەڕ ببن”، هاتوچۆی دەربەندیخان وا دەلێت.

لەرووی ئەودیویش لە سەر رێگای چیای بەرانان بەهەمان شێوە رێگریان لێ دەکرێ و رادەگیرێن تا کردنەوەی تونێلەکە.

تونێلی دەربەندیخان لە قوڕ و لیتەی شاخی بەرانان پاککرای...

تونێلی دەربەندیخان لە قوڕ و لیتەی شاخی بەرانان پاککرایەوە