سێیەمجارە

كێبڵی گۆڕستانی پیرداود دزراوە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

بۆ سێیەمجار دزی لە کێبڵی ستوونی کارەباکانی گۆڕستانی پیرداود دەکرێت لە ناحیەی شەمامک، پۆلیسی ناحیەکە دەڵێت بەدوای ئاشکراکردن و دەستگیرکردنی دزەکەوەن.

بەپێی زانیارییەکانی 964، کە لە فەرمانگەی کارەبای شەمامکەوە وەریگرتووە، بە بەهای هەزار دۆلار کێبڵی کارەبا لە ستوونەکان کراونەتەوە و دزراون.

هەربەپێی زانیارییەکان، جاری یەکەم و دووەم بایی 300 دۆلار کێبڵ لە ستوونەکان کراونەتەوە.

هونەر مزوری، بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی شەمامک بە 964ـی راگەیاند، لە هەوڵی دۆزینەوەی ئەو کەسەدان ئەو کێبڵانەی بردووە و سەیری کامێراکانی چاودێری دەکەنەوە.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد

کێشەی کارەبای چەند گوندێکی شەمامک چارەسەر دەکرێت

کێشەی کارەبای چەند گوندێکی شەمامک چارەسەر دەکرێت