بایکۆت هەڵپەسێردرا

دەرگاى قوتابخانەکان کرانەوە

964+

محەمەد عەلى- قەڵادزێ

دواى 160 رۆژ بەسەر دەستپێکى وەرزى نوێى خوێندنى (2023- 2024)، ئەمڕۆ دەرگاى قوتابخانەکانى سنورى سلێمانى و گەرمیان و راپەڕین و هەڵەبجە و کۆیە، کرانەوە و قوتابیان گەڕانەوە بۆ قوتابخانەکانیان.

دوێنێ بە کۆى دەنگى مامۆستایانى ناڕازى، بایکۆت هەڵپەسێردرا و بڕیاریاندا بگەڕێنەوە بۆ هۆڵەکانى خوێندن و ئەمڕۆش، دەوامى قوتابخانەکان دەستیپێکردەوە.

دوو بەڵێن وایکرد مامۆستایانی ناڕازی، بایکۆتی خوێندن هەڵپەسێرن و بگەڕێنەوە قوتابخانەکانیان، ئەوانیش دابەشکردنی موچە و پلە بەرزکردنەوەى مامۆستایانى میلاکە، بەڵام دوای هەمواری پڕۆژە یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق.

پێداچوونەوە- وریا فەتاح