نرخی بینینی دکتۆر چەندە؟

عەیادەی پزیشکی میللی ئێواران لە کەلار کرایەوە

964+

توانا نەقی

لە ئەمڕۆوە عەیادەی پزیشکی میللی ئێواران لە نەخۆشخانەی گشتی کەلار دەکرێتەوە و دەستیان کردووە بە کار و دەوامیان هەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە 19.2.2024 نەخۆشخانەی گشتی کەلار بڵاویکردەوە، کە هەر ئەمڕۆ دەستکراوە بە دەوام و بە نرخی گونجاو و سەرجەم خزمەتگوزارییەکانەوە هاوڵاتیان دەتوانن سەردانیان بکەن.

دەشڵێت، لە عەیادەی پزیشکی میللی ئێواران لەکەلار ئەم خزمەتگوزاریانە بەردەستن:

پشکنینی تاقیگەیی، تیشگ، پشکنینی چاو، تیمارکردنی پیاوان و ژنان و هێڵکاری دڵ، پزیشکی گشتی ئامادەیە بۆ بینینی نەخۆش و چارەسەرکردنی.

حارس محەمەد بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی کەلار بە 964ـی وت، کردنەوەی ئەو عەیادە میللیە زۆر سوودی بۆ هاوڵاتیان هەیە بەتایبەت لە رووی نرخی دەرمان و پشکنینەوە کە لەگەڵ بازاڕ بە رێژەی 50% جیاوازی هەیە و کەمترە.

وتیشی،قازانجی نرخی دەرمان بەرێژەی 10% لە نەخۆش وەردەگیرێت و بۆ پشکنینەکانیش بەهەمان شێوە لە کاتێکدا لە بازاڕدا قازانج بە رێژەی 25% وەردەگیرێت.

نەخۆشخانەکە ئاماژەی بەوەکردووە، نرخی بلیتی چارەسەری پزیشک سێ هەزار دینارە و دەوامی رۆژانە لە کاتژمێر 2:00ـی پاش نیوەڕۆ بۆ 6:00ـی ئێوارە  لە رۆژانی یەکشەممە بۆ پێنجشەممە دەبێت.

داوای تەواوکردنی نەخۆشخانە 100 قەرەوێڵەییەکەی کەلار دە...

داوای تەواوکردنی نەخۆشخانە 100 قەرەوێڵەییەکەی کەلار دەکەن