داوای چی دەکەن؟

کاسبکارانی ناوبازاڕی رانیە گردبوونەوە

964+

ژێوار خدر – رانیە

بەشێک لە کاسبکاران و عەرەبانچییەکانی ناو بازاڕی رانیە گردبوونەوە و دەڵێن، چەندان مانگە لەلایەن شارەوانی و قایمقامیەتەوە رێگرییان لێ دەکەن کەسابەتی خۆیان بکەنە و کێشەی شوێنیان هەیە.

نوێنەری کاسبکارە ناڕازییەکان بۆ 964 وتی، داوادەکەین هیچ نەبێت وەک شارەکانی دیکە لە کاتژمێر 4:00ـی دوای نیوەڕۆوە ئازاد بکرێن و ئۆتۆمبێل با هاتوچۆ نەکات و ئەوان کەسابەتی خۆیان بکەن.

وتیشی، هەیانە رۆژانە 25 هەزار دینار غەرامە دەکرێت، کە خۆی بایی 8 هەزار دینار فرۆشی هەبووە.

ئەوان دەڵێن، هاوکارییان بکەن و بهێڵن لەناو بازاڕ کەسابەتی خۆیان بکەن بۆ چەند کاتژمێرێک، ئەو شوێنەی پێشتر بۆیان دیاری کرابوو نرخەکەی زۆر گران بووە و بۆیان دەری نەهێناوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

عەرەبانچییەکانی رانیە لە خەم رەخسان

عەرەبانچییەکانی رانیە لە خەم رەخسان