گۆڕه‌پانى ئاهه‌نگگێڕانه‌كه‌ى فراوانتر ده‌كه‌ن

ئاكرێ له‌ ئێستاوه‌ خۆى بۆ نه‌ورۆز ئاماده‌ ده‌كات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ ئاكرێ، قایمقامیه‌ت‌ سه‌رقاڵى خۆئاماده‌كردنه‌ بۆ ئاهه‌نگی نه‌ورۆزى ئه‌مساڵ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌رێگه‌ى پڕۆژه‌یه‌كه‌وه‌ گۆڕه‌پانى ئاهه‌نگگێڕان له‌ قه‌زاكه‌ى فراوانتر ده‌كات.

ئاكرێ، تایبه‌تمه‌ندى بۆ ئاهه‌نگی جه‌ژنى نه‌ورۆز هه‌یه‌ و ساڵانه‌ بۆ ئه‌م بۆنه‌یه‌ خه‌ڵكێكى زۆر له ‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمی كوردستان رووی تێده‌كه‌ن.

ئیحسان عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن له‌ قایمقامییه‌تى قه‌زاى ئاكرێ به‌ 964ـى وت، ئه‌مساڵیش به‌ پلانێكی تۆكمه‌تر ئاهه‌نگی نه‌ورۆز سازده‌كه‌ن.

وتیشی “نزیكه‌ى دوو هه‌فته‌یه‌ له‌ رێگه‌ى پڕۆژه‌یه‌كه‌وه‌ گۆڕه‌پانى ئاهه‌نگگێڕانى نه‌ورۆز له‌ ئاكرێ ده‌ست به‌‌ فراوانكردنى كراوه‌”.

ئه‌و شوێنه‌ى ساڵانه‌ له‌ ئاكرێ ئاهه‌نگی نه‌ورۆزى لێ سازده‌كرێت پێی ده‌ڵێن‌ “سه‌رێ گرى” به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ى جوگرافی شوێنه‌كه‌وه‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌ى وه‌ك پێویست نیه‌، له ‌كاتێكدا ساڵانه‌ خه‌ڵكی زۆر رووی تێده‌كه‌ن.

پڕۆژه‌ى فراوانكردنى گۆڕه‌پانه‌كه‌ى ئاكرێ له‌ رێگه‌ى دروستكردنى دینگه‌ى كۆنكرێته‌وه‌ له‌سه‌ر رووبه‌رى هه‌زار مه‌تر دووجا ئه‌نجام ده‌درێ.

به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى قایمقامییه‌ت ئاشكراكرد، پڕۆژه‌ى فراوانكردنه‌كه‌ به‌ر له‌ هاتنى جه‌ژنى نه‌ورۆز ته‌واو ده‌كرێت.

شانۆی شەقام به‌ په‌یامێك نه‌ورۆزى كۆیه‌ى پیرۆز كرد

شانۆی شەقام به‌ په‌یامێك نه‌ورۆزى كۆیه‌ى پیرۆز كرد