نهۆمى یه‌كه‌مى پاكده‌كرێته‌وه
زیانه‌كانى لافاو قوتابیانى قوتابخانه‌یه‌كی كه‌لارى بردووه‌ته نهۆمى دووه‌م
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
له قوتابخانەیەکى دوو نهۆمى كه‌لار، لافاو زیانى به نهۆمى یه‌كه‌م گه‌یاندووه و ئیداره‌ى قوتابخانه‌ش ناچاربووه له نهۆمى سه‌ره‌وه درێژه به خوێندن بده‌ن.
قوتابخانه‌ى دارى خله له گەڕەکی کەلاری کۆنى قەزای کەلار، بەهۆی لافاوەوە زیان به نهۆمى یه‌كه‌مى كه‌وتووه و مامۆستایه‌كیش ده‌ڵێت، له‌دوو رۆژى رابردوودا به‌رده‌وام قوتابخانه‌كه‌یان خاوێن كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و مامۆستایه به 964 ـى وت، بۆئه‌وه‌ى پڕۆسه‌ى خوێندن نه‌وه‌ستێت ئه‌مڕۆ قوتابیانمان بردووه‌ته نهۆمى دووه‌م و به‌شێك له قوتابیانیش دواى نیوه‌ڕۆ دێن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌رچه‌ندە كه‌موكوڕى له هه‌ندێ پێداویستیاندا هه‌یه كه به‌هۆى لافاوه‌وه فه‌وتاون، به‌ڵام ده‌ڵێت “سبه‌ى له هه‌ردوو نهۆمه‌كه ده‌ست به خوێندن ده‌كرێته‌وه”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن