پاترۆڵێک دەستیبەسەردا گیراوە

دوو کەس لەسەر راوکردن دەستگیر کران

964+

ژووری هەواڵ

دوو هاوڵاتی بە ئۆتۆمبێلێکی پاترۆڵەوە چوونەتە سنووری گوندەکانی سیتەک لە سلێمانی، هەرچی باڵندەیەکی کێویان دەستکەوتبێت راویان کردووە، لەسەر ئەوە پۆلیس دەستگیریکردوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە 18.2.2024، هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لە سنوری گوندی خەمزە و قوڵە رەش، دوو هاوڵاتیان بە تۆمەتی راوکردنی باڵندەی کێوی دەستگیر کردووە.

لەدوای دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبارەکە، دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری پاترۆڵ، یەک کەوتی زیندوو، یەک قەفەز، تاپڕێک، حەوت فیشەکی تاپڕ، لایتێک، یەک چەقۆ و یەک داو.

سیتەک شارەدێیەکە دەکەوێتە قەزای شارباژێر لە پارێزگای سلێمانی و نزیکەی 35 گوند لەو شارەدێیە هەن.

لە بازگەیەک سێ راوچی دەستگیر کران

لە بازگەیەک سێ راوچی دەستگیر کران