پۆلیسی زاخۆ وا دەڵێت

لە زاخۆ چوار ئۆتۆمبێلی دزیوە و بەپارەکەی قوماری کردووە

 964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

ئەمڕۆ شەممە پۆلیسی زاخۆ تۆمەتبارێکی دەستگیرکردووە، لە زاخۆ چوار ئۆتۆمبێلی دزیووە و لە روڤیا فرۆشتویەتی.

پۆلیس دەڵێت، تومەتبارەکە ناوی (ک، ع، ح) تەمەنی 31 ساڵە و دانیشتووی پارێزگای دهۆکە، لە مانگی دوانزەی ساڵی رابردوو چوار ئوتومبێلی لەزاخۆ دزیووە، هەر چوار ئوتومبێلەکەی فروشتبوو، دواتر قوماری بەو پارەیە کردبوو.

دوو لەو ئوتومبێلانەی لە کۆرنیشی پردی دەلال و دووانی دیکەی لەنزیک یاریگای زاخۆ دزیبوو، سێ لەو ئوتومبێلانە لەجۆری ئوپڵ و یەکێکی تر لەجۆری مازدا کە هەموویان مودێلی کۆنن، ئەمەش بەپێی راگەیەنراوی پۆلیس.

لەمانگێکدا هەشت جار دزی ئەنجامدا پۆلیسی زاخۆ دەستگیری ...

لەمانگێکدا هەشت جار دزی ئەنجامدا پۆلیسی زاخۆ دەستگیری کرد

ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964ی راگەیاند، “هەموو دزیەکانی ئەو کەسە لەمانگی 12ی ساڵی 2023 بووە، هۆکاری هەڵبژاردنی ئەم مانگە بۆ دزیکردن، هاتنی گەشتیار بووە بۆ کۆرنیشی پردی دەلال و چوونی هاندەران بووە بۆ یاریگا، ئەمەی بەدەرفەت زانییوە و ئەو چوار ئۆتۆمبێلەی دزیوە”.

وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ دەڵێت، “دوای دەستگیرکردنی دزەکە دەرکەوتووە، سویچی تایبەت بەدزی بەکاری دەهێناوە، دواتر بەهاوکاری پۆلیسی دهۆک توانیمان ناسنامەی دزەکە ئاشکرا بکەین و بەپێی مادەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی زیندانی راگیراوە.

له‌ زاخۆ دزیكردن كه‌لوپه‌لى ماڵانیشی گرته‌وه‌

له‌ زاخۆ دزیكردن كه‌لوپه‌لى ماڵانیشی گرته‌وه‌