رێکخراوی کرێکارانی بیانی وادەڵێت

“کرێکاری بیانی خوار 18 ساڵ بە قاچاخ هاتوونەتە هەرێم”

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

ساڵی 2023 ساڵێکی نەهات بووە بۆ کرێکارانی بیانی، لەو ساڵەدا 12 کرێکار گیانیان لەدەستداوە و چەندین حاڵەتی پێشێلکاری هەبووە بەرامبەریان، لەگەڵ ئەوەدا ژمارەیەک کرێکاری خوار 18 ساڵ بە شێوەی قاچاخ هاتوونەتە هەرێم.

مەهاباد کەریم دەستەی دامەزرێنەری رێکخراوی کرێکارانی بیانی بە 964 وت، یەکێک لە گرفتەکان هاتنە ناوەوەی کرێکارانی بیانیە بۆ هەرێمی کوردستان بە شێوەی قاچاخ، کە تەمەنیان لە خوار 18 ساڵ بووە، ساڵی رابردوو پێنج حاڵەتی هاتنی کرێکاری بیانی خوار 18 ساڵ هەبووە، کە سێ دانەیان تەمەنیان 12 ساڵ بووە، توانراوە و لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەوە رەوانەی وڵاتانی خۆیان بکرێنەوە.

حەمە هەژار سەرۆکی رێکخراوی کرێکارانی بیانی بە 964 وت، لە ساڵی 2023-دا لە سەرجەم کوردستاندا 12 کرێکاری بیانی گیانی لەدەستداوە بە هۆکاری جیاواز.

باسی لەوەشکرد، دوو حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی هەبووە لەلایەن خاوەن ماڵەوە و شەش حاڵەتی لێدان و لێسەندنی پاسپۆرت هەبووە، دوو حاڵەتی بازرگانی بە مرۆڤە هەبووە.

ئەوەی خستەڕوو، کرێکارانی بیانی لە نزیکەی 40 دەوڵەتی جیاوازەوە هاتونەتە هەرێمی کوردستان، بەڵام کرێکارانی نیپاڵی لە هەمویان زیاتر خواستیان لەسەرە، لەبەر ئەوەی لە زۆر رووەوە نزیکن لە هاوڵاتی کورد.

لە دهۆک 50%ـى كرێكارى شوێنكاره‌كان بیانین

لە دهۆک 50%ـى كرێكارى شوێنكاره‌كان بیانین