هاتوچۆی پەکخستووە
بەشێکی زۆری پردەکەی قادر کەرەم لافاو بردی
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لافاوی ئەمشەو بەشێکی پردی ئالیاوەی ناحیەی قادر کەرەمی بردوووە و هاتوچۆی نێوان ناحیەکە لەگەڵ قەزای چەمچەماڵ و تەکیەی جەباری پچڕاوە.
حاکم سدیق محەمەد بەرێوەبەری ناحیەی قادر کەرەم بە 964ـی وت، بەهۆی لافاوێکی زۆر لە دۆڵەکانی دەوری تەکیەی جەباریەوە هاتووە، حەوت مەتر لە کۆتایی پردی ئالیاوەی ناحیەی قەدر کەرەم داڕوخاوە و ناتوانرێت هاتوچۆ بکرێت و ناحیەکەی دابڕاندوە لە گەڵ قەزای چەمچەماڵ و تەکیەی جەباری.
وتیشی، ئەو پردە شوێنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەکانی کۆمپانیای داناغاز بووە، بەڵام ئێستا هاتوچۆ بەگشتی راوەستاوە.
پردی ئالیاوە لە ساڵی 1974 دروستکراوە پردێکی دەستکردی کۆنکرێتیە و پێ دەوترێت پردی “قەفیزی”.