تیمەکانى بەڕێوەبەرایەتى کارەباى گەرمیان لە کاتى چاککردنەوەى هێڵێکى کارەبا. وێنە: ئەرشیفى کارەباى گەرمیان
بۆ ماوەى سێ کاتژمێر
هەورە بروسکە چەند شوێنێکى گەرمیانى بێ کارەبا کرد
964+
میلاد جەلال- کەلار
بەهۆى دروستبوونى شۆرتى کارەبا لە هێڵى (132kv)ى نێوان کەلار و حەسیرە، بۆ ماوەى سێ کاتژمێر دانیشتوانى قەزاى کەلار و هەردوو ناحیەى رزگارى و کۆکس بێ کارەبا بوون.
ئالان ئەرکان، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان بە 964ى وت،”بەهۆى هەورە بروسکە، هێڵى (132kv) توشى شۆرت بوو و بەهۆیەوە دانیشتوانى کەلار و هەردوو ناحیەى رزگارى و کۆکس (کوڵەجۆ)، بۆ ماوەى سێ کاتژمێر، بێ کارەبا بوون.
وتیشى،”تیمەکانیان بۆ چارەسەرکردنى کێشەکە بە زویى چونەتە شوێنەکە و ئێستا کێشەکە چارەسەر کراوە و قۆناغ بە قۆناغ کارەبا بۆ دانیشتوان دەگەڕێتەوە”.
964 دەزانێت، ئێستا بەشێک لە گەڕەکەکانى کەلار کارەبایان بۆ گەڕاوەتەوە، بەڵام تا ئامادەکردنى ئەم هەواڵە، کارەباى سەرجەم شوێنەکان بە تەواوەتى نەگەڕاوەتەوە.
پێداچوونەوە- وریا فەتاح