یەکەم جاریان نییە
لە کەلار تەقە لە ماڵێک کرا
964+
میلاد جەلال – کەلار
لە یەکێک لە گەڕەکەکانی کەلار بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئۆتۆمبێلێک دەستڕێژی گولەی لە ماڵێک کردووە و کەس بریندار نەبووە.
ریاز تۆفیق خاوەنی ماڵەكە بە 964ـی وت، ئەمە چوارەم جارە تەقەمان لێدەکرێت و پێشتریش رومانە خراوەتە ماڵمانەوە.
وتیشی، سکاڵامان تۆمار کردووە پێشتر چەند کەسێک دەستگیرکراون بەڵام تۆمەتباری سەرەکی دەستگیرنەکراوە.
بە وتەی خاوەن ماڵەکە ، کێشەکە بەھۆی راوەستانی ئۆتۆمبێل بووە، بۆ نزیکەی دوو ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، ئەمە چەندەمین جارە بەوشێوەیە ھێرش دەکرێتە سەریان.
پێداچوونەوە: توانا نەقی