ئامارەکان خراونەتەڕوو
منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە دیاری و نوقلیان وەرگرت
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
ئەمڕۆ لەشاری هەولێر، نەخۆشخانەی نانەکەلی چالاکیەکی بۆ منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە ئەنجامدا.
15.2 ـی هەمووساڵێک بەرۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی منداڵان دانراوە.
دکتۆر پەیمان عەلی، پسپۆری نەخۆشی خوێن لە نەخۆشخانەی نانەکەلی بە964ـی وت، ساڵی رابردوو لەم نەخۆشخانەیە 180 منداڵ فایلیان بۆ کراوەتەوە، لەو ژمارەیە 120 منداڵ وەک تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراون.
رێکخراوی منداڵپارێز لەم رۆژەدا دیاری و شرینیان بەسەر منداڵانی تووشبووی شێرپەنجەدا دابەشکرد.
پێداچوونەوە: توانا نەقی