سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه... وێنه: راگه‌یاندنى شاره‌وانى
هەڵەبجە ماڵئاوایی له كاغه‌ز ده‌كات
مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتیان له شارەوانی ده‌كرێته ئه‌لیكترۆنى
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانیى هه‌ڵه‌بجه، ده‌یه‌وێت مامه‌ڵه‌ى رۆژانه‌ى هاوڵاتیان له كاغه‌زه‌وه بگۆڕێت به سیستمى ئه‌لیكترۆنى و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌نگاوى یه‌كه‌مى ناوه، سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت “رۆتینیات كه‌م ده‌كاته‌وه”.
تیمیکی پسپۆڕی ئایتی له وەزارەتی شارەوانی سەردانی هەڵەبجەیان کرد، بۆ پێدانى رێوشوێنه‌كانى جێبه‌جێكردنى ئه‌م سیستمه به شارەوانی ئه‌م پارێزگایه.
جێبه‌جێكردنى سیستمه‌كه به‌ته‌نیا مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتیان ناگرێته‌وه، به‌ڵكو ته‌واوى به‌شه‌كانى شاره‌وانیش به وه‌زاره‌ته‌كه‌یانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
سه‌لام بیلال، سه‌رۆكى شاره‌وانیى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى وت، ده‌ستیان به هه‌نگاوى یه‌كه‌مى جێبه‌جێكردنى ئه‌م سیستمه ئه‌لیكترۆنییه كردووه و سوودى زۆرى بۆ هاوڵاتیان ده‌بێت، له‌وانه‌ش رۆتینیات كه‌مده‌كاته‌وه.
وتیشی “جێبه‌جێكردنى ئه‌م سیستمه مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتیان له رێگه‌ى كاغه‌زه‌وه ناهێڵێت، ئه‌مه‌ش له داهاتوودا به ته‌واوى جێبه‌جێ ده‌كرێت”.
به قسه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى، سیستمه‌کە مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتیان ئاسان ده‌كات و هاوڵاتیش ده‌زانێت كه مامه‌ڵه‌كه‌ى له چ قۆناغێكدایه و به‌شه‌كانى شاره‌وانیش له به‌ڕێوه‌چوونى مامه‌ڵه‌كه دڵنیا ده‌بنه‌وه.