کریستۆڤەر رای بەڕێوەبەری FBI. فۆتۆ: X
پلانەکە چییە؟
بهڕێوهبهری (FBI) له ئیسرائیل بوو
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا (FBI) رایگەیاند کە بەڕێوبەرەکەیان کریستۆڤەر رای، لەم دواییانەدا سەردانێکی رانەگەیەندراوی بۆ ئیسرائیل ئەنجام دا و لەگەڵ بەرپرسانی هەواڵگری ئیسرائیل کۆبووەوە و باسی شەڕی غەزەی کردووه.
بە گوێرەی بەیاننامەیەک کە دەزگا ئەمریکییەکە بڵاویکردووەتەوە، رای لەگەڵ بریکارەکانی دەزگاکەشی کە لە تەلئەبیب جێگیرن، کۆبووەتەوە، لەوێ جەختی لەسەر گرنگی کارەکانیان کردووەتەوە کە پەیوەندییان بە بزووتنەوەی “حەماس” و “حزبوڵڵا”ەوە هەیە.
لە بەیاننامەکەیدا (FBI) لە زاری رای بڵاویكردهوه ، “هاوبەشیی FBI لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکانمان لە مێژە و نزیک و بەهێزە و دڵنیام کە نزیکیی نێوان دەزگاکانمان بەشداربووە لە توانای جوڵەکردنمان زۆر بە خێرایی لە وەڵامی ئەم هێرشانەدا”.
ئاماژەی بەوەش کردووه، سەرنجی رای لەسەر هەوڵەکانی ئاژانسەکەی بووە لە دژی ئەو رێکخراوانهی کە ستایشی هێرشەکانی سەر ئیسرائیل دەکەن و هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئەمریکاش دەکەن، جا چ لە دەرەوە بێت یان لە ناوخۆدا، جەختیشی لەوەش کردەوە کە FBI “وەڵامی داواکارییەکانی ئیسرائیل ههبووه و بەردەوامیش دەبێت بۆ پشتیوانی”.