بەبۆنەی ڤالانتاینەوە

نادیە گۆرانیەک پێشکەش بە رۆحی مرۆڤایەتی دەکات

964+
پەری ساڵح

خانمە هونەرمەند نادیە یاسین بەبۆنەی ڤالانتاینەوە کلیپێکی نوێی بەناوی “یارم” بڵاوکردەوە و پێشکەش بەو کەسانەی دەکات کە لە ژیان هەوڵی و ئاشتی و تەبایی دەدەن.

کلیپی “یارم” بە ستایلی خێرایە و بە سێ زمانی جیاواز وتراوە و لە لێدوانی تایبەت بە 964 نادیە یاسین وتی، “بڕوانن ئەم گۆرانیە بە کوردی و ئەفغانی و ئینگلیزی وتراوە، بەڵام یەک هاڕمۆنی دەنگی و دەبڕینی مرۆڤە، خۆشەویستیش تاکە رێگای ئیلهامبەخشە بۆ خاوێنکردنەوەی دڵ و دەروون و ناسینی خواوەند لە ناخی خۆمان”.

نادیە ئەم گۆرانیە پێشکەش بە رۆحی مرۆڤایەتی و ئەو کەسانە دەکات کە لە ژیان هەوڵی ئاشتی و تەبایی و پێکەوە ژیان دەدەن، کۆتا بەرهەمیشی هاوینی ساڵی رابردوو بوو بەزمانی ئەفغانی بەناوی “سەنەم” لەگەڵ هونەرمەندی ئەفغانی ئیحسان وتبوو.

لە ساڵی 2013 نادیە بە گۆرانی “ئەمن ئەی نیشتمان تۆم لەبیرە” ناسراو و دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو، جگە لەوە خاوەنی چەندین بەرهەم و ئەلبومی هونەریە و لە تەمەنی چوار ساڵییەوە کوردستانی جێهیشتووە و لە کەنەدا دەژیت.

ئایا رێگری لە هونەرمەند عەزیز وەیسی کراوە ئاهەنگ بگێڕێ...

ئایا رێگری لە هونەرمەند عەزیز وەیسی کراوە ئاهەنگ بگێڕێت؟