نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی - وێنە: 964
لە سلێمانی
مانگی رابردوو 266 منداڵ بە نەبەکامی لەدایک بوون
964+
پێشەوا محەمەد
مانگی رابردوو 838 منداڵ لە شاری سلێمانی لەدایک بوون, تەندروستی سلێمانی دەڵێت، 266 منداڵیان بە شێوەی نەبەکام لەدایک بوون.
بە پێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، مانگی رابردوو دوو هەزار و 315 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاکەوتنی فێرکاری سلێمانییان کردووە و هەزار و 621 نەخۆش داخڵ کراون.
بە پێی ئامارەکە، لەو رێژە منداڵەی لەدایک بوون 425 منداڵیان كوڕ بوون و 413 منداڵیان كچ بوون، لەو ژمارەیە 439 منداڵ بە شێوەی سروشتی لەدایك بوون و 399 منداڵ لە رێگەی نەشتەرگەری لەدایك بوون.
“لە مانگی رابردوودا لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 266 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون و 19 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و دوو حاڵەتی لە دایكبوونی سیانە و 136 لەبارچوونی منداڵ تۆمار كراوە و هەروەها هەزار و 256 سۆنەریش گیراوە”، تەندروستی سلێمانی وادەڵێت.
هەر بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، مانگی 12ـی ساڵی رابردوو نزیکەی هەزار منداڵ لەو نەخۆشخانەیە لەدایک بوون.