سێ كاتژمێر چاودێری كردووه
فۆتۆگرافه‌رێكی كورد دیمه‌نێكی ناوازه‌ى گه‌ردوونى له چیاى شیرین تۆماركرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فۆتۆگرافه‌رێكی كورد بۆ تۆماركردنى دیمه‌نی دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونى ماوه‌ى سێ كاتژمێر له چیاى شیرینى سنوورى بارزان له ئیداره‌ى سۆران چاودێرى تۆماركردنى دیمه‌نه‌كه‌ى كردووه.
فۆتۆگرافه‌ر، سابیر دری به 964ـى وت، دواى زیاتر لە پێنج ساڵ، جارێكی دیكه توانیویه‌تى دیمەنێکی تری (ستار ترایڵم) لە کوردستان تۆمار بكات.
ستار ترایڵم، دیارده‌یه‌كى گه‌ردوونى به‌رده‌وامه و بریتییه له سوڕانه‌وه‌ى ئه‌ستێره‌كان به ده‌ورى ئه‌ستێره‌ى پۆلاریس.
وتیشی “بۆ تۆماركردنى ئه‌م دیمه‌نه له چیاى شیرین 262 فۆتۆم گرتووه، كه هه‌ر 10 چركه‌یه‌ك فۆتۆیه‌كى ئه‌م دیمه‌نى گیراوه”.
به‌قسه‌ى ئه‌م فۆتۆگرافه‌ره، ئه‌مه شه‌شه‌م جاره ئه‌م دیمه‌نه له‌كات و شوێنى جیاواز له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمی كوردستان، تۆمار ده‌كات، یه‌كێك له‌و شوێنانه گۆمى بێكۆدیان بوو له سنوورى قه‌زاى چۆمان، كه‌له ساڵى 2018 تۆمارى كردووه و گرته ڤیدیۆكه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه.