دیاز و بێلینگهام. فۆتۆ: X
ئەمشەو یاریی دەکات
بێلینگهام پێکانی هەیە و خێرەکەی بۆ دیاز دەبێت
964+
سۆما حەکیم زادە
ئەمشەو ریال مەدرید بەرامبەر لایپزیگ لە یەکەم یاریی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه و جود بێلینگهام یاریی ناكات، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌ته بۆ براهیم دیاز.
بێلینگهام به‌هۆی پێكانه‌وه یاریی ناكات و سێ هه‌فته دوور ده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆشایی له پێكهاته‌ی مه‌درید دروست كردووه، هه‌رچه‌نده ئه‌نچیلۆتیی راهێنه‌ر رایگه‌یاند، به‌بێ یاریزانه ئینگلیزییه‌كه‌ش ده‌توانن بردنه‌وه تۆمار بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مشه‌و براهیم دیاز شوێنی بێلینگهام بگرێته‌وه و ده‌رفه‌تێكی باش بۆ یاریزانه‌كه ره‌خساوه.
چاودێرانی ریال مه‌درید وای بۆ ده‌چن، دیاز ره‌نگه له چه‌ند یارییه‌كی دیكه‌ی داهاتوو هه‌لی زۆری یاریكردنی هه‌بێت، ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی باش له یاریی ئه‌مشه‌ودا ده‌ربكه‌وێت.
جگه له یاریی ئه‌مشه‌و، یارییه‌كانی داهاتووی ریال مه‌درید له لالیگا، به‌رامبه‌ر یانه‌كانی رایۆڤاییكانۆ، سێڤییا و ڤالێنسیا ده‌بێت.