ریال مەدرید و سیتى یارییان هەیە
ئەمڕۆ چامپیۆنزلیگ دەستپێدەکاتەوە
964+
وریا فەتاح
دواى چاوەڕوانییەکى زۆر، ئەمڕۆ هەوادارانى تۆپى پێ لەسەر ئاستى جیهان ژووانیان لەگەڵ نایابترین و بەهێزترین پاڵەوانیەتىی لەسەر ئاستى یانەکانى جیهان، دەستپێدەکاتەوە.
لە گرنگترین یارییەکانى قۆناغى 16ى چامپیونزلیگدا، کاتژمێر 11:00ى ئەمشەو، لەسەر یاریگاى ریدبۆڵ ئەرینا لە ئەڵمانیا، یانەى ریال مەدریدى پادشاى چامپۆنزلیگ رووبەڕووى لایپیزگ دەبێتەوە.
لە هەمان کاتژمێردا، یانەى کۆپنهاگنى دانیمارکى لەسەر یاریگەى پارکن ستادیۆن، میواندارى مانچێستەر سیتى پاڵەوانى وەرزى رابردوو دەکات.
لە کۆنگرەى رۆژنامەوانیى پێش یارییەکەى ئەمڕۆیان، کارلۆ ئەنچیلۆتى راهێنەرى قەڵاى سپى، ئامادەیى تیپەکە بۆ رووبەڕووبونەوەکە پیشان دا.
وتیشی، بەبێ بێلینگهامیش دەیبەینەوە.
لاى خۆیەوە پیپ گواردیۆلاى راهێنەرى مانچێستەر ستى، رێزێکى زۆرى بۆ یانەى کۆپنهاگن پیشان دا بۆ ئەو ئاستەى لەم وەرزە پێشکەشىان کردووە و لە بارەى یارییەکەشەوە وتى، “ئەوەى من هەستى پێدەکەم یارییەکى یەکسانە و ئێمە زیانمان پێدەگات، من درکم بەوە کردووە”.