کێ دروستی دەکات؟

نەخۆشخانەیەکى 100 قەرەوێڵەیى لە شێخان دروست دەکرێت

+964
هیڤی دێوالی-دهۆک

لەلایەن حکومەتى عێراقەوە، نەخۆشخانەیەکى 100 قەرەوێڵەیى لە قەزاى شێخان دروستدەکرێت، بە وتەى قایمقامى قەزاکەش، چاوەڕێى ناردنى پارەکەن.

سەردار یەحیا، قایمقامی قەزای شێخان بە 964ـى وت،”هەموو رێکارەکانى دیزاین و ماستەرپلان بۆ دروستکردنى نەخۆشخانە 100 قەرەوێڵەییەکە تەواو بووە کە دەبێتە دووەم نەخۆشخانەى سنورى قەزاى شێخان”.

964 دەزانێت کە رووبەری نەخۆشخانەکە لەسەر رووبەرى 17.5دۆنم زەوی دروست دەکرێت و بڕی 76 ملیار دینارى بۆ تەرخانکراوە.

بە وتەى قایمقامى قەزاى شێخان، لەلایەن حکومەتى عێراقەوە پارە بۆ جێبەجێکردنى نەخۆشخانەکە تەرخان دەکرێت، بۆیە ئێستا چاوەڕێى ئەو 76 ملیار دینارەن، کە بۆ دروستکردنى دانراوە.

“پڕۆژەکە هاوشێوەى زۆربەى پڕۆژەکانى دیکەى قەزاى شێخان، پڕۆژەى ساڵى 2023ن کە تا ئێستا جێبەجێ نەکراون”، قایمقامى قەزاى شێخان واى بە 964 وت.

لە سنووری قەزای شێخان جگە لە 34 بنکەى تەندروستى، تەنیا یەک نەخۆشخانەی گشتی هەیە. کە ئەویش لە ساڵی 1978 دروستکراوە.

210 هەزار کەس لەگەڵ 60 هەزار ئاوارەى شەنگال، لە قەزاى شێخان نیشتەجێن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دوای بەدواداچوونێکی 964 بەشێک لە کۆڵانەکانی گەڕەکی شێخا...

دوای بەدواداچوونێکی 964 بەشێک لە کۆڵانەکانی گەڕەکی شێخان پاککرانەوە