باسی هاوئاهەنگی سەربازی دەکرێت
شاندى هاوبەشى ئەمریکا و عێراق لە بەغدا کۆدەبنەوە
964+
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ لە بەغدا شاندى هاوبەشى ئەمریکا و عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هاوئاهەنگییە سەربازییەکانى نێوانیان کۆدەبنەوە، ئەمریکاش دەڵێت بەردەوام دەبن لە دابینکردنی هاوکارییە سەربازییەکانیان بۆ عێراق.
ئەمڕۆ یەكشەممە 11.2.2024، هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شاندى هاوبەشى ئەمریکا و عێراق لە بەغدا، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هاریكارییە سەربازییەکانى نێوانیان کۆدەبنەوە.
لە بەشێکى راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەمریکا بەردەوامدەبێت لە هاوکارییە سەربازییەکانى لەگەڵ عێراق لە چوارچێوەى رووبەڕووبونەوەى داعش لە ناوچەکە.
ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ شەممە، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی پرسی پێشێلکردنی سەرەوەریی عێراق ئەنجامدرا و زیاتر لە 100 واژۆش لەلایەن ئەندامانی ئەنجوومەنەکەوە، کۆکراوەتەوە تاوەکو پرسی دەرکردنی هێزە بیانییەکان بخرێتە بەرنامەی دانیشتنەوە.