له‌گه‌ڵ مریشكفرۆشانیش كۆده‌كرێنه‌وه
بازاڕى گۆشتفرۆشانى پیرمام نۆژه‌نده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سه‌نته‌رى قه‌زاى پیرمام، كار له‌سه‌ر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى شوێنی گۆشتفرۆشان ده‌كرێت و قایمقامیه‌تیش ده‌یه‌وێت گۆشتفرۆش و مریشكفرۆشه‌كانى قه‌زاكه‌ى له یه‌ك شوێندا كۆبكاته‌وه.
حامید ئیسماعیل كاكه‌یی، قایمقامى قه‌زاى پیرمام به 964ـى وت، ماوه‌ى مانگێكه كار له‌سه‌ر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى بازاڕى گۆشتفرۆشان ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت بیكه‌نه بازاڕێكی هاوچه‌رخ.
وتیشی “نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه بریتییه له دانانی سیستەمی سەردەمیانەی مه‌زرا و نوێكردنه‌وه‌ى پلیکانە و دروستکردنی حەوشەیەکی شایستە بۆ ئه‌م بازاڕه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ده‌یانه‌وێت ئه‌م بازاڕه تایبه‌ت بكرێت به گۆشتفرۆشان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش مریشكفرۆشانى قه‌زاكه‌ش له‌و بازاڕه كۆده‌كه‌نه‌وه.
به‌قسه‌ى قایمقام، كاركردن له‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه به‌رده‌وامه و به‌هۆى وه‌رزى زستان و باران بارینیش جارێ دیار نیه كه‌ى كاره‌كانى كۆتایی دێت.