دادگا مه‌رج و رێنمایی خۆى هه‌یه
له هه‌ولێر چه‌ند خێزانێك ده‌یانه‌وێت منداڵى بێسه‌په‌رشت به‌خۆیانه‌وه بگرن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ولێر چه‌ند خێزانێك داوایان كردووه منداڵى بێسه‌رپه‌رشت به‌خۆیانه‌وه بگرن و به‌خێویان بكه‌ن، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كار ده‌ڵێت، مامه‌ڵه‌كانیان له دادگایه.
له بەرێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی هەولێر، به‌م دواییانه خانەی (0-4) منداڵی تازە لەدایکبوو تا چوار ساڵ كراوه‌ته‌وە، كه تایبه‌ته به منداڵانى بێسه‌رپه‌رشت و بێکەس.
ئاریان ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى به 964ـى راگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك منداڵى ته‌مه‌ن جیاواز له‌و خانه‌یه هه‌یه و چه‌ند خێزانێكیش داوایان كردووه منداڵه‌كان به‌خۆیانه‌وه بگرن و به‌خێویان بكه‌ن.
وتیشی “به‌شێكى تایبه‌ت له‌و خانه‌یه به‌ناوى خێزانى جێگره‌وه هه‌یه و كار بۆ ئه‌و خێزانانه ده‌كات كه بیانه‌وێت له رووى یاساییه‌وه منداڵانى ئه‌م خانه‌یه به‌خۆیانه‌وه بگرن”.
وته‌بێژى وه‌زاره‌ت ژماره‌ى منداڵه‌كان و ئه‌و خێزانانه‌ى ئاشكرا نه‌كرد كه ئێستا كار ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌خێویان بكه‌ن، به‌ڵام ئاشكراى كرد كه ئێستا مامه‌ڵه‌ى چه‌ند خێزانێك له دادگایه و چاوه‌ڕێی بڕیارى دادوه‌ر ده‌كه‌ن تا منداڵه‌كان وه‌ربگرن.
به‌قسه‌ى ئاریان ئه‌حمه‌د، ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه ئه‌م به‌شه‌ى منداڵانى بێ سه‌رپه‌رشت له سلێمانى هه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی كرداریش هه‌ندێك خێزان منداڵیان وه‌رگرتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى هه‌ولێر تازه كراوه‌ته‌وه و بڕیاریشه هه‌مان خانه له دهۆكیش بكرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و مه‌رج و رێنماییانه‌ى كه بۆ ئه‌و خێزانانه داندراون، نابێت ناوى ئه‌و منداڵه بچێته سه‌ر ناسنامه‌ى بارى شارستانى هیچ یه‌كێك له‌و خێزانانه و دادگاش چۆنیه‌تى به‌خێوكردنى ئه‌م منداڵانه‌یان بۆ دیاری ده‌كات.
ئاریان ده‌ڵێت، دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌نگۆى فرۆشتنى منداڵى بێسه‌رپه‌رشت بڵاوكرایه‌وه وه‌زاره‌ت به پێویستى زانى ئه‌م به‌شه له‌هه‌ولێر بكرێته‌وه و له ته‌واوى هه‌رێمی كوردستانیش گرنگی پێبدرێت.