رووداوی هاتوچۆ
کەسێک گیانی لە دەست دا و سێ دیکەی بریندار بوون
+964
هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ
لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لە دەست دا و سێی دیکە بریندار بوون.
رووداوەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە نزیک گوندی باسەرە لە نێوان هەردوو ناحیەی شۆڕش و سەنگاو روویداوە
سەرچاوەیەک لە هاتوچۆی چەمچەماڵ بە 964ی وت، پێمان وتراوە لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی یارس و جێبێک، کە دواتر یارسەکە وەرگەڕاوە، کەسێک گیانی لەدەست داوە و سێی دیکە بریندار بوون.
د.شەریف رەحیم جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی گشتیی چەمچەماڵ بە964ی وت، ” ئەو هاوڵاتییەی گیانی لە دەست داوە لەدایکبووی ساڵی 1961 و سێ كهسهكهی دیكهش لهدایكبووی ساڵانی 1999،1991،1986ن و تەندروستیان جێگیرە و لە نەخۆشخانەی شەهید پێشرەو چارەسەر وەردەگرن.
وتیشی، تهرمی ئهو كهسهی گیانی له دهست داوه، رهوانەی پزیشکی دادی چەمچەماڵ کراوە و دواتر رادەستی کەسوکارەکەی دەکرێتەوە.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا