دەیانخەنە شوێنى وانەبێژان

پەروەردەى رانیە بۆ وانەبێژانى یەدەگ: وەڵامى تەلەفونەکەمان بدەنەوە

964+

وریا فەتاح

پەروەردەى رانیە ئاگادارى وانەبێژان دەکاتەوە وەڵامى تەلەفونەکانیان بدەنەوە، بەڕێوەبەرى پەروەردەش دەڵێت: هەر وانەبێژێک نەیەت بۆ دەوام یەدەگەکان دەخەینە شوێنیان.

لە ئاگادارییەکەدا کە ئاراستەى وانەبێژانى سنوورى رانیە کراوە، پەروەردەى رانیە دەڵێت: ئاگاداری هەموو ئەو وانەبێژانە دەکەین کە یەدەگن لە سنووری پەروەردەکەمان، وەڵامی پەیوەندییەکانی پەروەردەمان بدەنەوە، یان ئەو ژمارە مۆبایلەی لای ئێمە داخڵکراوە داخراو نەبێت.

لەسەر ئەو بابەتە، 964 پەیوەندى بە ئومێد تۆفیق، بەڕێوەبەرى پەروەردەى راپەڕینەوە کرد و ئەو وتى، “ئاگادارییەکە بۆ ئەوەیە تا ئەو لیژنەیەى وانەبێژان دادەنێن دووربن لە سکاڵا، چونکە زۆر جار پێویستمان بە دانانى وانەبێژە، بەڵام وانەبێژى یەدەگ مۆبایلەکەى داخراوە، یان وەڵام ناداتەوە، دواتریش گلەیى دەکات یان سکاڵا دەکات کە بۆچى ئەوەى دواى خۆى کراوە بە وانەبێژ”.

لە وەڵامى پرسیارى 964 کە ئایا ئەم هەنگاوە بۆ لە جێدانانى ئەو وانەبێژانەیە کە بایکۆتى پڕۆسەکەیان کردووە، بەڕێوەبەرى پەروەردەى رانیە وتى، “ئێمە هیچ کەسێک لانابەین، بەڵام ئەگەر کەسێک پابەند نەبێت و بۆشایى دروست بکات، ئێمە ناچارین پڕى بکەینەوە، وانەبێژیش بەڵێننامەى خۆى نووسیوە، کە پابەند نەبێت من چى بکەم، ناچارم شوێنەکەى پڕ بکەمەوە”.

لە بارەى دەستپێکردنەوەى پڕۆسەى خویندن و شکانى بایکۆت، بەڕێوەبەرى پەروەردەى رانیە دەڵێت: “پڕۆسەى خوێندن زۆر باشە  و دەستیپێکردووەتەوە، بەڵام دووشەممە، 100% دەستپێدەکاتەوە.

لێدوانی وەزارەتی پەروەردە بۆ 964 لەبارەی تۆمارکردنی وان...

لێدوانی وەزارەتی پەروەردە بۆ 964 لەبارەی تۆمارکردنی وانەبێژان