کورد و بەشێکی سوننە بەشداریی ناکەن
په‌رله‌مانی عێراق بۆ “ده‌ركردنی ئه‌مریكا” كۆده‌بێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق “په‌رله‌مان”، به مه‌به‌ستی گفتۆگۆكردن له باره‌ی كۆتاییهێنان به ئه‌ركی هاوپه‌یمانان و هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، كۆببێته‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه بڕیاره كاتژمێر 05:00ی ئێواره بكرێت و یه‌ك به‌رنامه‌ی كاری هه‌یه، ئه‌ویش پێكهاتووه له “گفتوگۆكردن له باره‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانی سه‌ر سه‌روه‌ریی عێراق”.
كۆبوونه‌وه‌كه به پێشنیار و له‌سه‌ر داوای ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری لایه‌نه شیعییه‌كانه، كه زیاتر له 100 واژۆیان بۆ ئه‌نجامدانی كۆكرده‌وه.
به‌ڵام به پێی زانیارییه‌كانی 964 له به‌غدا، په‌رله‌مانتارانی كورد و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی سوننه‌ش به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه ناكه‌ن.
داواكاری و پێشنیار بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، زیاتر له دوای ئه‌و هێرشه هاته ئاراوه، كه شه‌وی 7ی ئه‌م مانگه له لایه‌ن ئه‌مریكا كرایه سه‌ر چه‌ند به‌رپرسێكی حزبوڵای عێراق له ناو به‌غدا و تێیدا سێ كه‌س كوژران، كه یه‌كێكیان سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای حزبه‌كه بوو.
بەشێکی زۆری لایەنە شیعەکانی عێراق فشار دەکەن بۆ ئەوەی بە یاسا هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق دەربکەن و کۆتایی بە ئەرکەکانیان بهێنن.