وەزارەتی تەندروستی: چینییەکان بێ پشکنین نابێت داخلی کوردستان ببن

964+

توانا نەقی – هەولێر

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی نوێ لە چین، وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: نابێت بێ پشکنین هاوڵاتیانی چینی داخلی کوردستان ببن.

جۆرێکی نوێ لە  ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID19 لە چین بڵاوبووەتەوە، ئەمەش وایکردووە وەزارەتی تەندروستی رێکاری نوێ بەرامبەر سەردانی هاونیشتمانیان چین بۆ هەرێمی کوردستان بگرێتەبەر.

لە فەرمانەکەی وەزارەتی تەندروستی هاتووە، بە پشتبەستن بە راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان و رێکخراوی تەندروستی جیهانی، ژمارەیەک لە وڵاتان رێکاری خۆپارێزییان گرتووەتەبەر بۆ ئەو کەسانەی لە وڵاتی چینەوە دێن، بۆ ئەو مەبەستە کاری پێویست ئەنجام بدەن.

داواکردنی بەڵگەی پشکنینی کۆرۆنا کە ئەنجامەکەی نەرێنی بێت، بەمەرجێک هی 72 کاتژمێر پێش هاتنە ناوەوەی بێت بۆ هەرێمی کوردستان، بڕیارەکەش لە 15ـی ئەم مانگەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.