حاسڵاتی ئەم ئێوارەیە
پاشای ئوردن نایەوێت جەنگی ئیسرائیل و حەماس بەردەوامبێت
964+
ژووری هەوال
پاشای ئوردن هەوڵی کۆکردنەوەی پاڵپشتی دەدات بۆ ئاگربەست لە نێوان حەماس و ئیسرائیل، بۆ ئەم مەبەستەش سەردانی هەر یەک لە وڵاتانی ئەمریکا و فەرەنسا و کەنەدا و ئەڵمانیا دەکات.
سەرکردەی گروپی حوسییەکان دەڵێت: تێوەگڵانی ئەمریکا و بەریتانیا دەرئەنجامی پێچەوانەی دەبێت و ئەوان ناتوانن کەشتییەکانی ئیسرائیل بپارێزن.
رووسیا هێرشی کردۆتە سەر شاری ئەڤێدیفکای ئۆکرانی، سەرۆکی شارەوانی ئەو شارەش دەڵێت، نازانین چی بکەین هیچ ناوچەیەکی ئاراممان نییە، ژمارەی سەربازانی دوژمنانمان زۆرە.
کۆمیسیاری گشتی رێکخراوی ئەونروا دەڵێت: نزیکەی 300 هەزار کەس لە غەزە بۆ مانەوەیان لە ژیان پشت بە ئێمە دەبەستن.
سەرکردەی گروپی ئەنساروڵا دەڵێت: ئەم هەفتەیە ئەمریکا و بەریتانیا 86 هێرشیان کردووە بەڵام هیچ کاریگەریەکی لە تواناکانمان نەکردووە.
ماڵپەڕی کیڤ پۆست ڤیدیۆییەکی بڵاوکردوەتەوە دەردەکەوێت هێزی تایبەتی ئۆکرانیا لە سودان هێرش دەکەنە سەر چەند سەربازێکی ڤاگنەر و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکەن.