سەرقاڵی چاککردنەوەیین

بۆرییەکی نەوت لە کەرکوک شکاوە

964+

کاروان ساڵحی -کەرکوک

بەرهەمی کێڵگەی نەوتی جەبەل بۆر رۆژانە 13 هەزار بەرمیلە لە ئێستادا رەوانەی کۆمپانیای نەوتی باکور ناکرێت بە هۆی شکانی بۆرییەکی گواستنەوەی بەرهەمە نەوتێکە.

لە شەقامی پشتێنەیی کەرکوک لە ئێوارەی دوێنی چوارشەممەوە بۆرییەکی گواستنەوەی نەوتی رەش شکاوە تاوەکو ئێستا چارەسەر نەکراوە تیمی چاکردنەوەی کۆمپانیای نەوتی باکور سەرقاڵی چاکردنەوی بۆرییەکەن.

بەپێ وتەی سەرچاوەیەک لە ناو کۆمپانی نەوتی بکور بۆ 964، بەرهەمی رۆژانەی کێڵگەی جەبەل بۆر 13 هەزار بەرمیلە لە ئێوارەی دوێنێوە راوەستاوە.

وتیشی، تەمەنی ئەو بۆرییەی شکاوە نزیکەی 18ساڵە.

یەکێک لە تیمەکانی چاککردنەوەی بۆرییەکە بە 964ـی وت، بۆییەکە غازێکی زۆری کردووە، دوێنی ئاگاداری ماڵەکانی سنوورەکە کراوە چۆڵی بکەن بەهۆی مەترسی لەسەر ژیانیان.

تەقینی بۆرییه‌ غازەكه‌ی گوندی قزلیار لە کەرکوک كۆنتڕ...

تەقینی بۆرییه‌ غازەكه‌ی گوندی قزلیار لە کەرکوک كۆنتڕۆڵ كرا