بەیاننامەی فەرمی
عێراق: هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بوونه‌ته فاكته‌ری ناسه‌قامگیری له عێراق
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگه‌یاند، هێزه‌كانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بوونه‌تە فاکتەری ناسەقامگیری بۆ عێراق، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەم شێوازه زیاتر پاڵ بە حکومەتی عێراقه‌وه بنێت، لە جاران زیاتر سووربێت بۆ كۆتاییهێنان به ئه‌ركی ئه‌م هێزانه له عێراقدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8.2.2024 لیوا یه‌حیا رەسوڵ لە بەیاننامەیەکدا کە 964 بینویه‌تی، رایگه‌یاند، “هێزەكانی ئەمریکا چەندین جاره، بە شێوەیەکی نابەرپرسانە، هەموو شتێکیان ئەنجامداوە کە لێکتێگەیشتنەکان و دەستپێکردنی گفتوگۆی دووقۆڵی تێکدەدەن، لە کاتێکدا ئۆپەراسیۆنی تیرۆرکردنی روون و ئاشکرایان ئەنجام دا، بە ئه‌نجامدانی هێرش لە ناوەڕاستی گەڕەکێکی نیشتەجێبوون لە بەغدا، بە شێوەیەک کە گرنگی بە ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی و یاسا نێودەوڵەتییەکان نەدات”.
هه‌روه‌ها وتی، “واشنتۆن بەم شێوەیە هەڕەشە لە ئاشتی مەدەنی دەکات و سەروەری عێراق پێشێل دەکات و ژیانی خەڵک و گەلەکەمان بێ به‌ها دەکات و دەیخاتە مەترسییەوە، ئەوەی لەوە مەترسیدارترە ئەوەیە، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە تەواوی لەو هۆکار و مەبەستانە دوورده‌كه‌وێته‌وه، كه هۆكاری بوونیان له‌سه‌ر خاكی عێراقدا”.
“ئەم شێوازه پاڵ بە حکومەتی عێراقەوە دەنێت، زیاتر لە جاران، بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی ئەم هاوپەیمانییە كار بكات، کە بووه‌تە فاکتەرێکی ناسەقامگیری بۆ عێراق، و هەڕەشەی راکێشانی عێراق بۆ ناو بازنەی ململانێیه‌کان دەکات و هێزە چەکدارەکانمان ناتوانن هاوکار بن” ئه‌مه له به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه.
شه‌وی رابردوو لە ناوچەی مەشتەلی بەغدا هێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک، دەرکەوت دوو سەرکردەی باڵای کەتائیبی حزبوڵا لەناو ئۆتۆمبێلەکە هەن و کوژراون، یه‌كێك له‌وان ئه‌بوباقر ئه‌لساعدی بوو، كه ناوی راسته‌قینه‌ی وسام محەمەد سابیر ئەلساعدییه و یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی حزبوڵای عێراقی.
ئه‌مریكا به‌رپرسیارییه‌تیی هێرشه‌كه‌ی گرته‌ئه‌ستۆ، كه به درۆن ئه‌نجامدراوه.