هۆکارەکەی چییە؟

گەنجێکی خەڵکی کونەفلوسە لە فەڕەنسا کوژرا

964+

پێشەوا محەمەد

گەنجێکی خەڵکی کونەفلوسە لە فەڕەنسا کوژراوە و تا ئێستاش کەسوکارەکەی نازانن هۆکاری کوژرانەکەی چییە.

ئەو گەنجە ناوی “ر.م.س”ـە و تەمەنی 37 ساڵە و بە پێی وتەی کەسوکارەکەی دوێنێ دووشەممە کوژراوە.

964 قسەی لەگەڵ چەند کەسوکارێکی ئەو گەنجە کرد، لەگەڵ ئەوەی ئامادە نەبوون ناویان بهێندرێت وتیان، “ماوەی زیاتر لە 15 ساڵە ئەو گەنجە لە فەڕەنسا دەژیت”.

سەبارەت بە هۆکاری کوژرانیشی وتیان، “تا ئێستا بۆیان روون نەبووەتەوە چۆن کوژراوە، بەڵام رەنگە بە هەڵە کوژرابێت و چاوەڕێ دەبین تا هۆکاری کوژرانی کوڕەکەمان وەردەگرین”.

کەسوکارەکەی بڕیاریان داوە سبەینێ لە شاری هەولێر پرسەی بۆ دابنێن، “ئامادەکاری دەکەین بۆ هێنانەوەی تەرمەکەی”.

گوندی کونەفلوسە سەر بە ناحیەی سکتانی سەر بە قەزای کۆیەیە.

چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ئاو بۆ شه‌ش گوندى سكتان ده‌كرێت

چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ئاو بۆ شه‌ش گوندى سكتان ده‌كرێت