20 هه‌زار مه‌تر سێجا بۆ هەر گوندێک

چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ئاو بۆ شه‌ش گوندى سكتان ده‌كرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌سنوورى ناحیه‌ى سكتانى سه‌ر به‌ كۆیه‌، به‌شێوازى جیاجیا كێشه‌ى ئاوى شه‌ش گوند و به‌شێكی ناوه‌ندى ناحیه‌كه‌ چارسه‌ر ده‌كرێت.

چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه‌ى ئاو له‌سه‌ر بودجه‌ى تایبه‌تى وشكه‌ساڵییه‌ كه‌ ناحیه‌ى سكتانیش پشكی له‌و بودجه‌یه‌ هه‌یه‌، كه‌ قه‌زاى كۆیه‌ له‌ حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ریده‌گرێت.

راکێشان و فراوانکردنی تۆری ئاوی چەند گەرەکێکی ناو سەنتەری ناحیەی سکتان و گونده‌كانی نازەنین و كۆلكه‌ڕه‌ش و به‌شێكی گوندى كاموسه‌ك.

هه‌روه‌ها دابینكردنى كۆگاى ئه‌مباركردنى ئاو بۆ هه‌ریه‌ك له‌ گونده‌كانى قاقا، كۆده‌ڵه‌ و كونه‌فلوسه‌، به‌ رێژه‌ى 20 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو بۆ هه‌ر گوندێك.

شاخه‌وان عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سكاتن به‌ 964ـى راگه‌یاند، ته‌واوى ئه‌و پڕۆژانه‌، بە بری 121 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی وشکەساڵی پارێزگای ھەولێرجێبه‌جێ ده‌كرێن.

وتیشی “بەشێکیان کەوتونەته‌ بوارى جیبەجێکردن و به‌شێكیشیان له‌داهاتووى نزیك جێبه‌جێ ده‌كرێن”.,

باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م پڕۆژانه‌دا چاککردنەوەی تانکەری ئاوی فەرمانگەی ئاوی سکتان و کرینی دوو غەرتاسیش بۆ ئه‌و فەرمانگەیه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێن.

سكتان لەرۆژى 5.6.2005 بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (309) كراوه‌ته‌ ناحیه‌ و له‌ سنووره‌كه‌یدا 11 گوند هه‌ن و 80 كیلۆمه‌تریش لە ناوەندی پارێزگای هەولێر دووره‌.

قوتابخانەی کامووسەک لەلێواری کەوتن دایە

قوتابخانەی کامووسەک لەلێواری کەوتن دایە

رێگاى ناو باخچه‌كانى گوندى نازه‌نین چاكده‌كرێنه‌وه...

رێگاى ناو باخچه‌كانى گوندى نازه‌نین چاكده‌كرێنه‌وه‌

پاركه‌ تاقانه‌كه‌ى سكتان نۆژه‌نده‌كرێته‌وه‌

پاركه‌ تاقانه‌كه‌ى سكتان نۆژه‌نده‌كرێته‌وه‌