د. یاد نه‌قشبه‌ندی
“پێویسته سه‌نته‌ری ده‌ستنیشانكردنی پێشه‌وه‌خته‌ی شێرپه‌نجه دروست بكرێت”
964+
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانی
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له سلێمانی ده‌ڵێت، پێویسته له هه‌ر شارێكی كوردستاندا سه‌نته‌ری ده‌ستنیشانكردنی پێشه‌وه‌خته‌ی شێرپه‌نجه دروست بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی تووشبووه‌كان له قۆناغی سه‌ره‌تاوه چاره‌سه‌ر بكرێن.
د. یاد نه‌قشبه‌ندی ئه‌مڕۆ بۆ 964 قسه‌ی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا، له جیهاندا ئاماره‌كانی تووشبوون به شێرپه‌نجه زیادی كردووه و ئه‌مه‌ش شتێكی ئاساییه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، هۆكاره‌كانی تووشبوون به شێرپه‌نجه زۆرن، به‌ڵام زۆرینه‌یان بۆماوه‌یین.
د. یاد ده‌ڵێت، بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ته‌ندروستی و ئه‌نجامدانی پشكنین له هه‌ر بارێكی گوماناوی، یارمه‌تیده‌ره بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه، یان چاره‌سه‌ركردنی له سه‌ره‌تاوه، كه تێچووشی له‌سه‌ر هاوڵاتی و حكومه‌تیش كه‌متر ده‌كه‌وێت.
ئەمڕۆ 2.4 رۆژی جیهانیی شێرپەنجە بوو، لە هەرێمی کوردستان چەند چالاکییەک هاتنە ئەنجامدان.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا