شۆفێره‌كه‌ گیانى له‌ده‌ستدا

باران و خلیسكان رووداوێكی هاتوچۆى دروستكرد

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌هۆى رووداوێکی هاتوچۆ كه‌ لە رێگای نێوان دهۆک بۆ هەولێر روویداوه‌، شۆفێره‌كه‌ى گیانى له‌ده‌ستداوه‌و و وته‌بێژى هاتوچۆى دهۆكیش هۆكارى رووداوه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات.

کاتژمێر 11:30 پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای دهۆک بۆ هەولێر، لەنزیک گوندی چەمە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کامری خۆی کێشاوە بە ئۆڤەر پاسێک و شۆفێره‌كه‌ى گیانى له‌ده‌ستدا.

گوندی چەمە دەکەوێتە نزیک ناحیەی روڤیا لە قەزای بەردەڕەش.

ئازاد تەها وتەبێژی هاتوچۆی پارێزگاى دهۆک به‌ 964ـى وت، هۆكاره‌كه‌ى باران بارین و خلیسكانى ئۆتۆمبێله‌كه‌ بووه‌.

وتیشی “تیژڕه‌ویكردن له‌و كه‌شوهه‌وایه‌ ئه‌م جۆره‌ رووداوانه‌ دروست ده‌كات”.

به‌ قسه‌ى وته‌بێژى هاتوچۆ، ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین حاڵه‌تى گیان له‌ده‌ستدانه‌ كه‌ به‌هۆى رووداوى هاتوچۆ له‌ سنوورى پارێزگاكه‌یان تۆمار كراوه‌.

لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەست دا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەست دا