لە کوێ دۆزرایەوە؟

لەبەردەم دەرمانخانەیەکی خورماتوو ئۆتۆمبێلێک دزرا ویستیان بیبەن بۆ چەکدارانی داعش

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

درەنگانی شەوی رابردوو هاوڵاتیەکی دوزخورماتوو، بەمەبەستی چارەسەر خێزانەکەی دەباتە یەکێک لە دەرمانخانەکانی پزیشکی لە بازاڕی حەسەن قەوان، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی ناکوژێنێتەوە و بەکارپێکراوی جێیدەهێڵێت، دوای چەند خولەکێک لەلایەن دوو کەسی نەناسراووە ئۆتۆمبێلەکەی بەرەو شوێنێکی نادیار دەڕفێنن.

فەرماندەیەکی لیوای 16ی هێزەکانی پێشمەرگە لەسنوری دوزخورماتوو، بە964ی وت، شەوی رابردوو لەلایەن بازگە عێراقیەکانەوە ئاگادارکراونەتەوە، کە ئەو ئۆتۆمبێلەی دزراوە لەبازگەکانی ئەوانەوە تێپەڕیوە وبەرەو ناوچەی داودەی سنووری هێزەکانی پێشمەرگە هاتووە.

ئەو فەماندەیە وتیشی، “دەستبەجێ هێزەکانمان دەستیان کرد بە گەڕان لە سنوورەکەدا، پاش کاتژمێرێک لەنزیک گوندی ئاخجە مەشهەد، ئۆتۆمبێلەکەیان دۆزیەوەو دەستی بەسەرداگیرا و بڕیارە ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلەکە رادەستی خاونەکەی بکەینەوە”.

بەوتەی ئەو بەرپرسەی پێشمەرگە، بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی بەرنگاربونەوەی تاواندا یەکێک لەوانەی ئۆتۆمبێلەکەیان رفاندبوو، توانراوە دەستگیر بکرێت، ئەوان ویستوویانە ئەو ئۆتۆمبێلە بۆ چەکدارانی داعش لەسنوری ناوچەی داودە.

964 پەیوەندی کرد بە عەقید سەلام حوسێن بەڕێوبەری بەرنگاربونەوی تاوان لەخورماتوو، وتی، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە خەڵکی دوزخورماتووە و لەژێر لێکۆڵێنەوەی چڕدایەو بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبارەکەی تر.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

لە دوزخورماتوو لە هەفتەیەکدا 18 تۆمەتبار دەستگیر کراون

لە دوزخورماتوو لە هەفتەیەکدا 18 تۆمەتبار دەستگیر کراون