ئەی باران بارین چی؟

بەراورد بە 30 ساڵ پێش ئێستا سلێمانی دوو پلە گەرمترە

964+
ئەحمەد مستەفا

بە گوێرەی داتای کەشناسی سلێمانی بێت، مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 1994، بەراورد بە مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، پلەی گەرمی سلێمانی دوو پلە کەمتر بووە و پێشتریش باران باشتر باریوە.

کەشناسی شارەکە، داتای مانگی كانونی دووەمی 2024ی لەنێوان 30 ساڵ بۆ پلەی گەرمی و 20 ساڵ بۆ رێژەی باران بارین لە سەنتەری پارێزگاکە بەراورد کردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1.2.2024، ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی بە 964ی وت، بەرزترین پلەی گەرمی لە مانگی كانوونی دووەمی 2024 لە وێستگەی كەشناسی سلێمانی، 18.3 پلەی سەدی بووە، و نزمترین پلەی گەرمیش 0.3 پلەی سەدی بووە.

بەو پێیە بێت، تێكڕای پلەی گەرمی لەو مانگەی ساڵی 2024 دا، 8.7 پلەی سەدی بووە، کە ساڵی 1997 بە تێکڕا 6.7 بووە، كە بەراوردی ئەمساڵ، بە تێكڕای پلەی گەرمی 30 ساڵی رابردوو، دوو پلەی گەرمی بەرزتر بووە.

بە قسەی بەڕێوەبەرەکەی کەشناسی بێت، كۆی گشتی باران بارینیش لە مانگی کانوونی یەکەمی 2024، 97.7 ملیم تۆماركراوە و كەمترە لە تێكڕایی باران بارین لە بیست ساڵی رابردوو (2004)، کە تێکڕا و لەهەمان مانگدا 122 ملیمەتر باران باریوە.

باران و بەفر دەبارێت

باران و بەفر دەبارێت

رێژەی پیسی هەوای شارەکان گۆڕاوە و ئەم دوو رۆژە کەشوهەو...

رێژەی پیسی هەوای شارەکان گۆڕاوە و ئەم دوو رۆژە کەشوهەوا لە جێگیری دەمێنێتەوە