رۆناڵدۆ و جۆرجینا کەپڵن و پێکەوە دەژین، سعوودیە رێگە دەدات؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
گواستنەوەی ئەستێرەی تۆپی پێی پۆرتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یانەی نەسڕی سعوودی، پرسێکی وروژاندووه، پرسیاری ئه‌وه ده‌كرێت رۆناڵدۆ و جۆرجینای خۆشه‌ویستی به‌بێ گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری چۆن له یه‌ك ماڵ دەژین له سعوودیه.
رۆناڵدۆ و جۆرجینای خۆشه‌ویستی، به فه‌رمی هاوسه‌رگیرییان نه‌كردووه، له كاتێكدا خاوه‌نی پێنج منداڵن، كه دوو له منداڵه‌كان له جۆرجینا نین.
باسی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت رۆناڵدۆ پلانی هه‌یه به فه‌رمی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ جۆرجینادا بكات.ئه‌م بابه‌ته مشتومڕی له سعوودیه دروست كردووه، چونكه لەو وڵاتە پێکەوە ژیانی پیاو و ژن له یه‌ك ماڵ و به‌بێ گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری، بە تاوان هه‌ژمار ده‌كرێت.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی بابه‌ته‌كه‌ی وروژاندووه، بۆ ئه‌مه‌ش لێدوانی دوو پارێزه‌ری سعوودی وه‌رگرتووه، كه ئه‌وان پێیان وایه ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه بۆ بابه‌تی رۆناڵدۆ و جۆرجینا چاوپۆشی‌یان كردووه.
هه‌روه‌ها یەکێک لەو پارێزەرانە رایگەیاندووە، دەسەڵاتدارانی سعوودیە دەستوەردان لە ژیانی هاوبەشی بیانییەکانی ناو وڵاته‌كه‌یان ناکەن.رۆناڵدۆی پۆرتوگالی، هه‌فته‌ی رابردوو به گرێبه‌ستێك به به‌های 200 ملیۆن یۆرۆ، بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ و نیو گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌سڕی سعوودی كرد.