964 ڤیدیۆكه‌ى ده‌ستكه‌وتووه
دیمه‌نى ئه‌و كێڵگه مینه‌ى به شوان و مه‌ڕه‌كانى گوندى عه‌لى میر ته‌قییه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى هه‌شت رۆژ له روودانى ته‌قینه‌وه‌ی چه‌ند مینێك له كێڵگه‌یه‌كی گوندى عه‌لى میر له ناحیه‌ى قۆره‌توو، 964 ڤیدیۆى دواى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ده‌ستكه‌وتووه.
به‌پێی دیمه‌نه‌كانى ڤیدیۆكه، ده‌رده‌كه‌وێت ژماره‌یه‌ك مه‌ڕ له‌ملاوئه‌ولاى كێڵگه‌كه كه‌وتوون و به‌هۆى پێكرانیان به ته‌قینه‌وه‌ى مینه‌كانه‌وه، مرداربوونه‌ته‌وه.
کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆی رۆژى 23.1.2024 بەهۆى ته‌قینه‌وه‌ى مینه‌وه منداڵێکی شوانکارەی گەرمیان له گوندى عه‌لى میرى سه‌ر به‌ناحیه‌ى قۆره‌توو گیانی لەدەست دا و چه‌ند سه‌ره‌مه‌ڕێكیشی به‌ركه‌وتن.
رۆژى دواتر تیمى رووپێوى کێڵگە مینەکانى سه‌ر به ده‌زگاى مینى گه‌رمیان، چوونە شوێنەکە و بۆیان دەرکەوت كه ئەو شوێنە کێڵگەی مینە.
ده‌زگاى مینى گەرمیان داواى لە هاوڵاتیانى ئه‌م گونده كرد، بە هیچ شێوەیەک لەو ناوچەیە نزیك نه‌بنه‌وه، چونکە مەترسیدارە.
سەردار محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی قۆرەتوو بە 964ـى راگه‌یاندبوو،”رووداوەکە لە کاتێکدا بووە، ئەو منداڵە لەگەڵ باوکی سەرقاڵی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیان بوون، مینێکی چێندراو بە منداڵەکە تەقیوەتەوە و هەر ئەو کاتە گیانی لەدەستداوە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردبوو، منداڵەکە تەمەنی نزیکەی 10 ساڵان بوو، 20 سەر ئاژەڵیش مردار بوونەتەوە.