چوار دواکارییان هەیە

نوێنەری قوتابیانی قۆناغی 12ـی سلێمانی لەگەڵ وەزیری پەروەردە کۆدەبنەوە

964+

پێشەوا محەمەد

نوێنەری قوتابیانی قۆناغی 12ـی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ وەزیری پەروەردە کۆدەبنەوە، یەکێک لە نوێنەرەکانیان دەڵێت، لە نزیکەوە داواکارییەکانیان بە وەزیر دەڵێن.

دوو رۆژ پێش ئێستا ئەو نوێنەرانە لەگەڵ پەروەردەی سلێمانی دانیشتن و داواکارییەکانیان لە رێگەی ئەوانەوە ئاراستەی وەزیری پەروەدە کرا.

بەهێز رێباز، یەکێک لە نوێنەرانی قوتابیانی قۆناغی 12 بە 964ـی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی لە تاقیکردنەوەدان نوێنەرێکیان سەردانی وەزیری پەروەردە دەکات و داواکارییەکانی دەداتێ و گفتوگۆی لەگەڵ دەکات.

وتیشی، “لەسەر قسەکانی وەزیری پەروەردە و وەڵامەکانی دوای گەڕانەوەی نوێنەرەکەمان لە شاری سلێمانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دەکەین”.

داواکاریی قوتابیانی قۆناغی 12 چوار خاڵن، ئەوانیش بریتین لە:

*بەشداریکردنی قوتابیان بۆ تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ لە کەوتن لە سێ بابەتەوە بۆ چوار بابەت زیاد بکرێت.

*درێژکردنەوەی دەوام بۆ ماوەی 20 رۆژی خوێندن.

*کەمکردنەوەی پڕۆگرامەکان یەک بەش یان دوو بەش بەپێی بابەتەکان.

*زوو کاتی تاقیکردنەوەکان دیاری بکرێت.

964 لەگەڵ پەروەردەی سلێمانی و وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە قسەی کرد، ئامادە نەبوون هیچ لەوبارەیەوە بڵێن.

پەروەردەی سلێمانی داواکاریی قوتابیانی قۆناغی 12 دەباتە...

پەروەردەی سلێمانی داواکاریی قوتابیانی قۆناغی 12 دەباتە وەزارەتی پەروەردە