بەدواداچوونی بۆ دەکرێت
یاریگه‌ی ئۆڵمپیی کەرکوک بە نیوەچڵی جێهێڵدراوە
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، لیژنەیەک پێکهێندراوە بۆ بەدواداچوون دەربارەی وەستانی کارەکانی یاریگه‌ی ئۆڵمپیی کەرکوک، کە لە قۆناغی کۆتایی نۆژه‌نكردنه‌وه‌دایە.
وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاند، له هۆكاره‌كانی وه‌ستانی كاره‌كانی یاریگه‌ی ئۆڵمپیی كه‌ركوك ده‌كۆڵێته‌وه.
یاریگه‌ی ئۆڵمپیی كه‌ركوك له ساڵی 1982 دروستكراوه، 25 هه‌زار له‌خۆده‌گرێت.
له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق یاریگه‌كه بووه شوێنی نیشته‌جێبوونی ئاواره‌كان، به‌ڵام دواتر له 2009 ئاواره‌كان قه‌ره‌بوو كرانه‌وه و یاریگه‌كه‌یان جێهێشت.
حكومه‌تی عێراق ئه‌ركی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یاریگه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه، به‌ڵام هێشتا ته‌واو نه‌بووه، به‌ڵام ئێستا كاركردن تێیدا وه‌ستاوه، كه له لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی توركییه‌وه كاری تێدا ده‌كرا.