درەنگانی شەوی رابردوو
لە خانەقین گەنجێک گیانی لە دەست دا
+964
راژان باجەڵان – خانەقین
گه‌نجێك، كه كرێكاری چێشتخانه‌یه، شه‌وی رابردوو له رووداوێكی هاتوچۆدا گیانی له ده‌ست دا.
به پێی زانیارییه‌كانی 964، گه‌نجه‌كه دوای ته‌واوبوونی كار و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵ، به سواری ماتۆڕه‌كه‌یه‌وه له رێگه له نزیك گه‌ڕه‌كی كاریز تووشی رووداوی هاتوچۆ بووه و گیانی له ده‌ست داوه.
دکتۆر شوان شاکر بەرێوەبەری نەخۆشخانەی خانەقین بۆ 964 پشتڕاستی كرده‌وه، درەنگانی شەوی رابردوو گەنجێک، کە لەدایکبووی ساڵی 2003یە و دانیشتووی گەڕەکی بانمیلە، تووشی روداوێکی هاتوچۆ بووە و بە مردوویی گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی خانەقین.
لە خانه‌قین و ته‌واوی پارێزگای دیالە، لە نۆ مانگی یەکەمی ساڵی 2023 زیاد لە پێنج هەزار رووداوی هاتوچۆ هەبووە و ماتۆر سوارەکان گەورەترین پشکیان هەبووە، كه زیاد لە 210 کەس گیانیان سپاردووە و به سەدانیش بریندار بوون.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا