دەبێت هەژماری بانکی دەربهێنن

چیتر بە کاش پارە لە بریکارەکانی خۆراکی هەولێر وەرناگیرێت

964+

ژووری هەواڵ

لەمەودوا پارەی کاش لە بریکارەکانی خۆراکی سنووری پارێزگای هەولێر و دەوروبەری وەرناگیرێت، دەبێت لە رێگەی هەژماری بانکی ئەو پارەیە بدەن کە لە هاوڵاتیانی وەردەگرن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 31.1.2024، دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر بە 964ـی راگەیاند، پێشتر دەبوایە خۆیان پارەی بریکارەکانیان ببردایەتە بانک و لەوێوە بەو جۆرە رەوانەی بەغدایان بکردایە، بەڵام ئێستا ئەو بانکە کارەکانیانی راگرتووە و دەبێت بریکارەکان پارەکە بخەنە سەر هەژماری بانکی بەڕێوەبەرایەتییەکە.

بریکارەکان دەتوانن هەژماری بانکی بەناوی خۆیان، یان ئەندامێکی خێزانیان دروستبکەن و دەشکرێت تاوەکو سێ بریکار لە رێگەی یەک هەژماری بانکییەوە پارەکانیان بدەن.

“هەرچەندە دەبوو مانگی رابردوو جێبەجێبکرایە، بەڵا بڕیارە لەگەڵ دابەشکردنی سەبەتەی دووەمی بەشە خۆراک بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بریکارەکان لەرێگەی ئامێرێکەوە کە لە بەڕێوەبەرایەتییەکە دانراوە پارەکانیان دەدەن”، دلێر عەبدولواحید وای وت.

دوائاگاداركردنه‌وه‌ ده‌درێته‌ بریكاره‌كانى خۆراكى...

دوائاگاداركردنه‌وه‌ ده‌درێته‌ بریكاره‌كانى خۆراكى هه‌ولێر