دابەشکردنی موچە دەستپێدەکات
وەزارەتی دارایی: سبەی پارەکە دەگات
964+
فەهمی نەبی
وەزارەتی دارایی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردوەتەوە، ئەوەی تیادا هاتووە، “سەرجەم بەربەستەکانی بەردەم ناردنی بڕی 618 ملیار دینارەکەی بەغداد تێپەڕێنراوەو هەموو رێکارە ئیداریی و یاساییەکان تەواوبووە، بۆیە چاوەڕوانین لەسبەینێوە ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق”.
لە روونکردنەوەی وەزارەتی دارایی ئەوەش هاتووە، لەگەڵ گەیشتنی پارەکە بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکان، راستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت و لیستی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران رادەگەیەنرێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ وا بڵاوکرایەوە بەغدا 618 ملیار دینارەکەی بۆ هەرێم ناردوو، بەڵام سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە 964ی راگەیاند، تا کاتژمێر 4:30ی ئێوارەی ئەمڕۆ هیچ بڕە پارەیەک نەخراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی.