هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق. فۆتۆ: ئاژانسەکان
هۆکار چییە؟
حزبوڵای عێراق بڕیاری راگرتنی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا دا
964+
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر حزبوڵای عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا راگرتنی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا دا.
ئەمینداری گشتیی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عێراق، ئەبو حوسێن ئەلحەمیداوی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لیواکانی حزبوڵای عێراق بڕیاری دا به راگرتنی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق شه‌رمه‌زار نه‌بێت.
ئه‌وان له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، “لە کاتێکدا ئێمە راگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازی و ئەمنییەکان دژی “هێزە داگیرکەرەکان” رادەگەیەنین، بەمەبەستی رێگریکردنه لە شەرمەزاربوونی حکومەتی عێراق، بە شێوازی دیکەش بەردەوام دەبین لە بەرگریکردن لە گەلەکەمان لە غەزە.
ئه‌و بڕیاره‌ی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عێراق له‌و كاته‌دایه، كه حكومه‌تی عێراق خه‌ریكی دانوستانه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، به مه‌به‌ستی دانانی خشته‌یه‌كی دیاریكراو بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق.