گۆشتی مۆرکراو لە قەسابخانەیەکی هەرێمی کوردستان دەفرۆشرێ _ وێنە: 964
کۆنفرانسی بۆ دەکەن
کار بۆ ئامادەکردنی پرۆژە یاسای “سەلامەتیی گۆشت” دەکرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
پسپۆر، تەندروستکار و مامەڵەکاران نیازیان وایە، کۆنفرانسێک بۆ ئامادەکرنی پڕۆژەی “سەلامەتی گۆشت” لە هەرێمی کوردستان گرێ بدەن و لە چوارچێوەی پڕۆژەیەک بۆ کردنی بە یاسا، ئاراستەی حکومەتی بکەن.
بەپێی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، ساڵانە لەهەر چوار پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان 950 هەزار سەرئاژەڵ سەردەبردرێن، لەو رێژەیەش 140 هەزار بۆ 150 هەزار تۆن گۆشتی سوور دەخورێت، کە رێژەی خواردن نزیکە لە 25 کیلۆ گۆشت، رێژەی پێویستی خواردن بۆ هەر تاکێک لە ساڵێکدا.
گۆشتی بەستوو بازاڕی گۆشتی خۆماڵی لاواز کردووە
گۆشتی فرێش و گۆستی بەستوو، هاوردەکاری ئاژەڵ و پەلەوەر بۆ هەرێمی کوردستان رەنگە زۆرترینی کاتی کۆنفڕانسەکە بۆخۆی ببات، د. شاڵاو عارف، پسپۆری گۆشت و خۆراک یەکێکە لە رێکخەرانی کۆنفرانسەکە ئەو بە 964ی وت، مامۆستای زانکۆ، کەسانی پسپۆر لە بواری سەلامەتیی گۆشت بەشدار دەبن.
کۆنفرانسەکە لە سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵ لە سلێمانی بەڕێوەدەچێ، بە قسەی ئەو پسپۆرە بێت “کێشە، کاریگەری و مۆڵەت، تەندروستی و مامەڵەکردن بە گۆشتی ئاژەڵ و مریشک، لە چوارچێوەی کۆنفرانسەکە تاوتوێ دەکرێن، هەروەها دەکرێتە پڕۆژەیەک و ئاراستەی حکومەتی دەکەن، تا ببێتە پڕۆژەیەکی پێشنیارکراو و لە پەرلەمان بکرێت بە یاسا”.