سەرۆکی ئەمریکا جۆو بایدن. فۆتۆ: ئاژانسەکان
بەرەی شەڕ فراوان دەکەن؟
بایدن: بڕیارمان دا چۆن تۆڵه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئوردن بكه‌ینه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، بڕیاریان داوه چۆن و به چ شێوازێك وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه بده‌نه‌وه، كه كرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كیان سوپای ئه‌مریكا له سنووری ئوردن.
جۆو بایدن ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له كاتی ده‌رچوونی له كۆشكی سپی به‌ره‌و گه‌شتێك بۆ فلۆریدا به مه‌به‌ستی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن، بۆ رۆژنامه‌نووسان قسه‌ی كرد.
بایدن وتی، ئه‌مریكا نایه‌وێت به‌ره‌ی شه‌ڕ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست فراوان بكات.
وتیشی، له باره‌ی چۆنیه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌ی سه‌ر بنكه‌كه‌یان له سنووری ئوردن، بڕیاریان داوه چۆن تۆڵه‌ی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام باسی ورده‌كاری نه‌كرد.
ئه‌مریكا دوێنێ دووشه‌ممه بڕیاری دا له كاتێكی گونجاو و به شێوازێك كه خۆیان هه‌ڵیده‌بژێرن، وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌كه‌یان له سنووری ئوردن – سوریا بده‌نه‌ه.
یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو به درۆن هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له سنووری نێوان ئوردن و سوریا، كه به‌هۆیه‌وه سێ سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژران و زیاتر له 30ی دیكه بریندار بوون.