حاسڵاتی ئەم بەیانییە
پێنتاگۆن: ئەمریکا و ئێران هەوڵی جەنگ نادەن
964+
ژووری هەواڵ
رۆژانە هێرشەکان لە نێوان سوپای ئیسرائیل و حیزبوڵڵا بەردەوامە، یۆئاڤ گالانتیش وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەڵیت: لە کاتێکی زۆر نزیکدا سوپاکەمان دەچێتە باکوری ئیسرائیل واتا سەر سنووری لوبنان.
پێنتاگۆن لە نوێترین راگەیێندراویدا دەڵێت: پێمان وانییە ئێران هەوڵبدات جەنگ لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان بکات لە هەمان کاتدا، واشنتۆنیش هەوڵنادات جەنگ لەگەڵ ئێران بکات.
وتەبێژی سەربازی ئەمریکا دەڵێت: موشەک و دڕۆنی حوسییەکان توانای پێکانی ئامانجی هەیە لە 75 چرکەدا.
ئیسرائیل بەدوای رێکەوتنێک دەگەڕێت بۆ گۆڕینەوەی دیلەکان، حەماسیش دەڵێت، هەر رێکەوتنێک و ئاگربەستێک بەندە بە وەستاندنی شەڕ لە غەزە.
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو بە دەیان کارمەندی حکومی ئەمریکی مانگرتن لە خواردن رادەگەیەنن بۆ ئیدانەکردنی سیاسەتی جۆ بایدن کە پشتگیری ئیسرائیل دەکات هەروەها بۆ سەرنج خستنەسەر بارودۆخی مرۆیی غەزە.
هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی سەیدە زەینەب لە نزیک دیمەشق، کوژرانی 8 کەس لە گروپەکانی نزیک لە ئێرانی لێکەوتەوە.